سه‌رچه‌فه سپییه‌كه‌ی ئه‌لیسا
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
ئه‌لیسا، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی به نوێكردنه‌وه‌ی هه‌مان وێنه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری، یادی 20 ساڵ تێپه‌ڕبوونی به‌سه‌ر ده‌ستپێكی كاروانی هونه‌ریی خۆیدا كرده‌وه.
	
ساڵی 2001 ئه‌لیسا له كلیپێكدا به‌ناوی "بتغیب بتروح" له‌گه‌ڵ راغب عه‌لامه، گۆانیبێژی هاونیشتمانیی خۆی ده‌ركه‌وت كه سه‌رچه‌فێكی سپیی به‌سه‌ر جله نیمچهڕووتهكهیدا دابوو، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێواز و ستایل، وێنه‌كه‌ی ئه‌وكاته‌ی به سه‌رچه‌فێكی سپییه‌وه نوێ كرده‌وه.
	
	
ئه‌لیسا له‌سه‌ر وێنه كۆن و نوێیه‌كه‌ی نوسیویه‌تی "یه‌كه‌م ده‌ستپێكم به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنه‌وه قورس بوو، به‌ڵام به به‌هێزیی خۆم ئه‌و قۆناغه‌م تێپه‌ڕاند، چونكه باوكم فێری كردم نه‌ترسم و هه‌میشه روبه‌ڕوی چاره‌نوسی خۆم ببمه‌وه".
	
ئه‌لیسا ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی 20 ساڵ سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕم و سوپاس بۆخۆا ویژدانم ئاسوده‌یه، بۆچی؟ چونكه له‌بری ئه‌وه‌ی ببم به قوربانی، بڕیارمدا ببمه خاوه‌ن بۆچوونی خۆم"، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌لیسا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی "خاوه‌ن بۆچوونی خۆم".
	
یه‌كێك له‌وانه‌ی دووباره وێنه‌كه‌ی شه‌یر كردوه‌ته‌وه، ئه‌حلام، خانمه ئه‌كته‌ری گۆرانیبێژی عه‌ره‌به و ده‌ڵێت "یه‌كێكم له‌وانه‌ی شانازی به ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی راستگۆی خۆشه‌ویست و هاوڕێی خۆمه‌وه ده‌كه‌م كه ناوه‌كه‌ی دره‌وشاوه و گه‌وره‌یه".
	
	
	
        
        PM:05:12:20/07/2020 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5948
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت