هەزاران ماتەمگێڕی عاشورا لە کەربەلا
        
                
        
        
        
          
وێستگە نیوز-
	
ئەمڕۆ هەزاران شیعەی وڵاتانی هیندستان و ئێران و لوبنان و پاکستان ڕوویان لە شاری کەربەلای عیراق کرد و لە یادی شەهیدکردنی ئیمام حسێن کوڕی عەلی ئهبو تالب و هاوڕێکانیدا ماتەمیان گێڕا. 
	
وەک نەریتێکی ساڵانە موسڵمانان بەتایبەت شیعەکان یادی رۆژی عاشورا دەکەنەوە و بۆ یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن کوڕی عەلی ئهبو تالب و هاوهڵهكانی لەو رۆژەدا ماتەم دەگێڕن. 
	
ئەمڕۆ دووشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ 10 ی موحەرەمی 1441 ی کۆچی، مەراسیمەکانی عاشورا به بهرفراوانی له چهند وڵاتێك بەڕێوەدەچێت کە زۆرینەی دانیشتیوانی شیعە مەزهەبن، عیراق و ئێرانیش لەو وڵاتانەن کە مەراسیمی ماتهمینی بەشێوەیەکی بەرفراوان دهگێڕن. 
	
لە عیراقدا شاری کەربەلا یەکێکە لەو شارانەی هەزاران شیعەی عیراق و ئێران و وڵاتانی دیکە لە خۆی کۆدەکاتەوە، بۆ پاراستنی سەلامەتی بەشداربووانی مەراسیمەکانیش ئەمساڵ حکومەتی عیراق نزیکەی 40 هەزار کارمەندی پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی لە شارەکەدا بڵاوەپێکردووە.  
	
ش . ر 
 
        
        PM:03:39:09/09/2019 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									5932
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت