جێگره‌وه‌ی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران دیاریكرا
         
                فەخریزادە و بەرپرسێکی سەربازیی ئێران
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
ئێران جێگره‌وه‌ی موحسین فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه كوژراوه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد كه ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كوژراو.
	
راگه‌یاندنی جێگره‌وه‌ی فه‌خریزاده له‌لایه‌ن ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگریی ئێران باس كرا به‌ڵام ئه‌و وه‌زیره ناوی جێگره‌وه‌كه‌ی نه‌هێنا.
	
له 27ی تشرینی دووه‌می 2020، له‌ناو تارانی پایته‌خت موحسین فه‌خریزاده، زانای ئه‌تۆمیی ئێران هێرشی كرایه سه‌ر و كوژرا، ئێران كوشتنی فه‌خریزاده‌ی به تیرۆرستی هه‌ژماركردوه و به‌ڵێنی داوه كه تۆڵه‌ی بكاته‌وه.
	
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگریی ئێران له‌دوای راگه‌یاندنی جێگره‌وه‌كه‌ی فه‌خریزاده  ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران گوڕ و تینێكی دیكه‌وه درێژه به رێگه‌كه‌ی فه‌خریزاده ده‌دات.
	
وه‌زیری به‌رگریی ئێران هۆشداریی دا به ئه‌مریكا كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كات و وتی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وا وه‌ڵامی تاران زۆر به‌هێز ده‌بێت.
        
        PM:08:20:12/01/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4644
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت