به‌ڤیدیۆ.. گه‌وره‌ترین بۆمبی پاشماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م ته‌قییه‌وه
        
                تەقاندنەوەی بۆمبەکە
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
له ئاوی ده‌ریاكانی سنوری پۆڵۆنیا، گه‌وره‌ترین بۆمب ته‌قێندرایه‌وه كه پاشماوه‌ی چه‌كه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگیی دووه‌می جیهانییه.
	
ساڵی 2016 له‌كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی راكێشانی غازی شل، بۆمبه‌كه دۆزرابوه‌وه، ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی ژێرده‌ریایی پۆڵۆنیا ویستیان بۆمبه‌كه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ژێر ده‌ریادا بۆمبه‌كه‌یان ته‌قانده‌وه.
	
به‌رپرسانی پۆڵۆنیا ئاشكرایانكردوه كه بۆمبه‌كه له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی به‌ریتانیا فڕێدراوه‌ته خواره‌وه و كێشه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و 400 كیلۆگرام بووه و دوو هه‌زار و 400 كیلۆگرامی مادده‌ی ته‌قێنه‌ر بووه.
	
بۆ ته‌قاندنه‌وه و پوچهڵكردنهوهشی، ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵۆنیا 750 كه‌سیان له دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریاكه چۆڵكردوه كه بۆمبه‌كه‌یان تێدا ته‌قاندوه‌ته‌وه.
	
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی (ئهشۆینواویشته) كه نزیك بووه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه، رایگه‌یاندوه كه پرۆسه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه گه‌وره‌كه، هیچ زیانێكی لێ نهكهوتوتهوه و تیمی ژێرده‌ریایی تایبه‌ت به پرۆسه‌كه‌ش، له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه دووربوون.
        
        PM:10:53:13/10/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5580
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت