تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان ده‌كاته‌وه و مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی پێ ده‌دات
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كرده‌وه و مۆڵه‌تی یه‌م مانگی پێدا چاكسازیی گه‌وره ئه‌نجام بدات.
	
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ئاراسته‌ی تیدرۆس ئههانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردوه و ده‌ڵێت:"ده‌بێت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پابه‌ندبێت به ئه‌نجامدانی چاكسازیی جه‌وهه‌ریی گه‌وره له ماوه‌ی 30 رۆژی داهاتوودا".
	
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌شی له رێكخراوه‌كه كردوه و نوسیویه‌تی " ئه‌گه‌ر رێكخراهكه پابه‌ند نه‌بێت، بلۆككردنی كۆمه‌كی كاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێكخراوه‌كه ده‌كه‌مه هه‌میشه‌یی و چاو به ئه‌ندامێتیمان له‌و رێكخراوه ده‌خشێنمه‌وه".
	
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له ناوه‌ڕاستی نیسانی رابردوودا ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی كاتی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و رێكخراوه راگرت و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی لایه‌نگی چین ده‌كات و چاوپۆشی له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كات. 
 
        
        AM:10:02:19/05/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2552
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت