ئێران.. بەهۆی بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندان ئینتەرنێت لە چەند شارێك دەبڕدرێت
وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵی ئێرانی دەسەڵاتدارانی حكومەتی ئێران هێڵی ئینتەرنێتیان لە بەشێك لە شارەكان بڕیوە پاش ئەوەی لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشە بۆ خۆپیشاندان كرایەوە.
ئاژانسی "ئیلنا"ی ئێرانی لەسەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكرد كە لەسەر بڕیاری هێزە ئەمنییەكان هێڵی ئینتەر نێت لە تۆڕەكانی مۆبایل بڕاوە، پێشبینیشی كردووە بڕیارەكە هەموو شارەكانی ئێران بگرێتەوە.
میدیاكانی ئێران ئاشكرایانكردووە كە بڕینی ئینتەرنێت لە مۆبایل شارەكانی ئەلبورز و زنجان و شیراز و كوردستانی گرۆتەوە.
لە رۆژانی رابردوودا بانگەشەی خۆپیشاندان كرا وەك رێزێك لە قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاستی مانگی رابردوو، كە بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین ئەنجمادرابوو.
د.ح
PM:03:41:25/12/2019
ئهم بابهته 2288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت