تره‌مپ ئەردۆغان ئاگادار ده‌كاته‌وه
         
                ئەردۆغان و تره‌مپ
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌رۆك كۆماری توركیای له پێكانی هه‌ر سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له سوریا ئاگادار كرده‌وه.
	
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی نابێت له ئۆپراسیۆنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له باكوری سوریا بریندار ببن.
	
وتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بپێكرێن، ئه‌وه ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره.
	
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا به‌نیاز بووه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئێمه مه‌به‌ستمان بووه هێزه‌كانمان بۆ نیشتمان بگه‌ڕێنینه‌وه.
	
	
	ئه‌مڕۆ دووشەممە ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سوریا راگەیاند و تورکیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی باکوری سوریا ئەنجامدەدات.
	
		
	پێشتریش مایك ئه‌سپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه واشنتن پشتیوانی له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا له باكوری سوریا ناكات و نابن به‌به‌شێك لێی، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌شه‌ی له ئاگاداركرده‌وه كه هێرشه‌كه‌یان چه‌ندین مه‌ترسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
PM:11:56:07/10/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3980
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت