جەواد زەریف: ئەوانەی شەڕی ئابورییان لە دژ کردین ناتوانن لە ئاسایش‌دا بن
         
                
        
        
        
          
وێستگە نیوز-
جه‌واد زه‌ریفی ڕایدەگهێنێت "ئه‌وانه‌ی
ده‌ستیان به شه‌ڕی ئابووری كردووه، له ئاسایش‌دا نابن".
			
		
محەممەد جەواد زەریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێرانه تارانی پایته‌خت پێشوازی له هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌ڵمانیا كرد، زه‌ریفی دوای زیاتر له كاتژمێرێك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس،
بۆ مێدیاكان دوا.
		
		
محەممەد جەواد زەریف رایگەیاند "با
كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌كات ئه‌و لایەنانه‌ی ده‌ستیان به شه‌ڕی ئابووری له دژی ئێران
كردووه و پشتیوانی له شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له ئاسایش‌دا بن".
		
		
جەواد زەریف ئاماژەی
بەوەداوە "ئەو کەسانەی بونەتە هۆی شەڕی ئابوری بۆ ئێران لە قەبارەی ئێستایان زیاتر بچوک دەبنەوە و هەرگیزیش ناتوانن ئیرادەی خەڵکی ئێمە لاواز بکەن و هەروەها ئاسایشیان دەکەوێتە مەترسییەوە".
		
		
		وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی "تاكه ڕێگه بۆ كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كان، كۆتاییهێنانه به
شه‌ڕی ئابووری و وڵاتانت ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئاڵۆزییه
ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن".
هــ. ب
 
        
        AM:09:34:11/06/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2392
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت