ئەمەریکا 13 هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر حوسییەکانی یەمەن


وێستگەنیوز-

میدیای حوسییەکان ئاشکرایانکرد، فڕۆکە ئەمەریکییەکان 13 هێرشی ئاسمانییانی کردووەتە سەر پارێزگای سەعدە.


کەناڵی تەلەفزیۆنی مەسیرە سەر بە حوسییەکان بڵاویکردەوە، ئەو هێرشانە شارۆچکەی کیتاف، سالم و سەحەر و هەروەها شوێنەکانی رۆژهەڵاتی شارەکەیان گرتووەتەوە.

هەفتەی رابردوو سوپای ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی دژی گروپی حوسییەکان دەستپێکرد، میدیاکانی سەر بە حوسییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون.


AM:10:34:30/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت