وه‌زیری ناوخۆی توركیا: زیاتر له 1100 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستگیركراون
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ئاداری 2025، عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ده‌ستگیركردنی هه‌زار و 133 كه‌سی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند كه به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو، سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامه.
عه‌لی یه‌رلیكایا له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له به‌ره‌به‌یانی 19ی ئاداره‌وه تا ئێواره‌ی 23ی ئادار، هه‌زار و 133 كه‌س كه به‌شدارییان له كرده‌وه‌ی توندوتیژیدا كردووه، ده‌ستگیركراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له خۆپیشاندانه‌كاندا پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران روویداوه و به‌هۆیه‌وه 123 پۆلیسی توركیا برینداربوون.
راشیگه‌یاند كه گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له‌دژی ده‌ستگیركراوان به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پۆلیس و زیانیان به موڵكی گشتی گه‌یاندووه و ئاشكرابووه كه كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به 12 رێكخراوی تیرۆریستی جیاواز له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا هه‌بوون.
چه‌ند رۆژێكه له شاری ئه‌سته‌نبوڵ و چه‌ند شارێكی تری توركیا خۆپیشاندان له دژی ده‌ستگیركردنی ئیمام ئۆغڵو ده‌ستی پێكردووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی سه‌دان لایه‌نگری ناوبراو كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه، ئه‌نجام درا.
PM:05:57:24/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت