مایك والتز كوژرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵای حوسیه‌كانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مایك والتز راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن تا ئێستا به‌رده‌وامه، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵای حوسییه‌كانی كوژراون، له‌نێویاندا گه‌وره پسپۆڕی موشه‌كی گروپه‌كه هه‌یه.
والتز به كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی وتووه كه "بۆردومانی باره‌گاكانیان، ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، كارگه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیشیانمان كردووه".
والتز ناسنامه‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه كوژراوه، هاوكات هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی دیكه كه كوژراون، نه‌خستوه‌ته‌ڕوو.
تا ئێستا سوپای ئه‌مریكا ورده‌كارییه‌كی كه‌می سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر حوسییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه، كه دوای هه‌ڕه‌شه‌ی حوسییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتیوانی له ده‌ریای سور، ده‌ستیپێكردووه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ، سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كان رایانگه‌یاند كه مه‌نسور ئه‌لسعادی پلانداڕێژه‌ری هێرشه ده‌ریاییه‌كانی حوسییه‌كان له هێرشێكی ئاسمانیی ئه‌مریكادا بریندار بووه و بۆ چاره‌سه‌ركردن گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌نعای پایته‌خت.
ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌مریكی، زه وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پشتڕاستیكرده‌وه كه به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی حوسییه‌كان یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن.
PM:10:13:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت