ژماره‌ی كوژراوان له غه‌ززه 50 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 كوژراون، 50 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه بڵاویكرده‌وه، "ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 50 هه‌زار و 21 كه‌س و زیاتر له 113 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له 24 كاتژمێری رابردوودا 41 كوژراو و 61 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.
زیاتر له ساڵێك و سێ مانگه شه‌ڕی گرووپه چه‌كداره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه و ئیسرائیل به‌رده‌وامه، جه‌نگه‌كه‌ش دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، حه‌ماس ئۆپه‌راسیۆنی "باهۆزی ئه‌قسا"ی دژی ئیسرائیل راگه‌یاند.
له به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنینی"ی راگه‌یاند، دواتر به‌ره‌ی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و گروپی جیهادی ئیسلامیش له كه‌رتی غه‌ززه چووه ناو شه‌ڕه‌كه.
PM:09:10:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت