ئاسایشی گشتیی دێرەزوور ئەفسەرێکی باڵای نزیک لە ماهر ئەسەد دەستگیردەکات


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ یەکشەممە 23ـی 3ـی 2025، ئاسایشی گشتیی پارێزگای دێرەزوور، دەستگیرکردنی عەمید عەبدولکەریم ئەحمەد حەمادە'ـی راگەیاند کە ناوبراو کەسێکی نزیکی ماهر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد بووە.

ئاژانسی سانای سووریا بڵاوی کردووەتەوە، "حەمادە، لە ڕژێمی پێشووی سووریا، پۆستی بەڕێوەبەری ئیدارەی دۆسییەی نیشتەجێبوونی هەبووە، جگە لەوەی ڕاوێژکار و بەرپرسیار بووە لە هەماهەنگی نێوان ئەفسەرانی ڕژێمی پێشوو و سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران."

لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا، ناوەندەکانی نیشتەجێکردنی بۆ ئەندامانی پێشووی ڕژێمی سووریا کردووەتەوە بۆ ئەوەی چەکەکانیان ڕادەست بکەن، بەڵام ڕەتکردنەوەی بەشێک لە ئەندامانی ڕژێمی پێشوو، بووەتە هۆی پێکدادان و شەڕوئاژاوە لە چەند پارێزگایەکی سووریا.

هاوکات، گەڕان بۆ دەستگیرکردنی بەشێک لە کەسە دیار و تۆمەتبارەکانی رژێمی پێشوو، یاخود کەسە نزیکەکانی ئەسەد بەردەوامی هەیە. 


PM:02:26:23/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت