قەدەغەی خۆپیشاندان لە تورکیا درێژکرایەوە
وێستگەنیوز-
پارێزگاری ئیستەنبوڵ رایگەیاند، قەدەغەکردنی هەموو جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندان و بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانی لە سەرتاسەری شارەکەدا تا 26ی ئاداری 2025 درێژکراوەتەوە.
لەدوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەمبوڵ و 105 کەسی دیکە لە بازرگان و رۆژنامەنووس و سەرۆک شارەوانی لە هەڵمەتێکی لە ناکاودا بە فەرمانی داواکاری گشتی شارەکە، کاردانەوەیەکی ناوخۆی لێکەوتەوە و لە شارەکانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە خۆپیشاندانی فراوان دەستیپێکرد و داوایانکرد، سەرۆک کۆمار دەست لەکاربکێشێتەوە.
لەدوای ئەم خۆپیشاندانانە، پارێزگاری ئیستەنبوڵ بڕیاریدا بۆ ماوەی چوار رۆژ هەموو جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندان و بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانی قەدەغە بکرێت واتە لە 19ی ئادار بۆ 23ی ئادار، بەڵام ئەمڕۆ شەممە بڕیاریدا قەدەغەی خۆپیشاندان تا 26ی مانگ درێژبکاتەوە.
PM:11:08:22/03/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت