ئەکرەم ئیمامئۆغلو رەوانەی دادگا کرا
وێستگەنیوز-
ئەکرەم ئیمامئۆغلو بە دەستبەسەرکراوی رەوانەی دادگای ئیستەنبووڵ لە چاگلایان کرا، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی لێپرسینەوەکەدا 30 داواکاری گشتیی دەستنیشان کراون.
سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلو، دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025، رەوانەی دادگای ئیستەنبووڵ کرا، بۆ وتە لێوەرگرتن لە ئیمامئۆغلو و ئەو کەسانەی لەگەڵییدا دەستبەسەرکراون 30 داواکاری گشتیی دەسنیشان کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە دەوروبەری دادگا و ئەو رێگایانەی دەڕۆنە ناوچەکە رێوشوێنی ئەمنیی تووند لە لایەن پۆلیسەوە گیراوەتەبەر.
PM:09:44:22/03/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت