تامی بروس: چاودێری ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
تامی بروس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چاودێری كار‌و كرده‌وه‌كانی سه‌ركرده‌كانی سوریا ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه واشنتۆن سیاسه‌تی داهاتووی خۆی دیاری ده‌كات و به‌رده‌وامه له داواكارییه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر به سه‌ركردایه‌تییه‌كی مه‌ده‌نی له سوریا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا له رۆژی هه‌ینی وتی: "له‌كاتێكدا سیاسه‌تی داهاتووی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به سوریا تاووتوێ ده‌كه‌ین و دیاری ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس چاودێری كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتی سوریا ده‌كه‌ین به‌گشتی".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی ئه‌لیزابێس وارن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا و كۆنگرێسمان جۆ ویلسۆن داوایان له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد كه پێداچوونه‌وه به سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر سوریادا بكه‌ن.
له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ئه‌و دوو وه‌زیره‌یان ناردووه، و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو یاسادانه‌ره رایانگه‌یاندووه كه "ئه‌و سزایانه‌ی زیاتر له ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌پێنراون، رژێمێكیان كردۆته ئامانج كه ئێستا بوونی نییه، ئێستاش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئامانجه ئه‌منیه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا و رێگری له بنیاتنانه‌وه‌ی سوریا ده‌كه‌ن".
وتوشیانه: "له كاتێكدا كه وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێك به‌رامبه‌ر به سوریا، له‌م ساته‌وه‌خته گرنگه‌دا، داواتان لێده‌كه‌ین سزا گشتگیره‌كان یان به‌سه‌رچووه‌كان هه‌موار بكه‌نه‌وه كه ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا تێكده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه".
جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه "رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گرنگن"، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه رێوشوێنه‌كانی وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان و وه‌به‌رهێنان "ئاسته‌نگ بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری له سوریا دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پاڵ به سوورییه‌كانه‌وه ده‌نێت به‌ره‌و بازاڕه نایاساییه‌كان بچنه و ده‌رفه‌ت بۆ نه‌یارانی وه‌ك ئێران و روسیا ده‌ڕه‌خسێنن بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتیان".
AM:10:57:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت