دەم پارتی: ناكرێت توركیا له‌لایه‌ك باس له پرۆسه‌ی ئاشتی بکات و له‌لایه‌كی دیكه‌ش قه‌ییووم دابنێت
وێستگەنیوز_
هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئامەد رایگه‌یاند، ناكرێت ده‌سه‌ڵاتی توركیا له‌لایه‌ك باس له پرۆسه‌ی ئاشتی بکات و له‌لایه‌كی دیكه‌ش قه‌ییووم دابنێت.
ئەمرۆ هەینی 21ـی 3ـی 2025، تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی، لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد، وتی: لە دوایین 100 ساڵادا هێڵێک خرایە نێوان برایەتی کورد و تورک، ئیتر کاتی وەلانانی ئەم هێڵە هاتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بانگەوازی ئۆجەلان بۆ ئاشتی و دیموکراسی بوو، دواکاری کورد ئەوەیە، کە ئاشتی، دیموکراتی و یەکسانی دەوێت، بە ڕوحییەتی نەورۆز هەنگاو دەنێین و کۆتایی ڕێگەکەمان ئاشتییە.
هەروەها باسی لەوە کرد، "بەداخەوە دەبینین پێچەوانەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان لە تورکیا هەنگاو دەنرێت، داوا لە دەسەڵات دەکەین دەستبەرداری ئەم هەڵەیە بێت، ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی بە جیاکردنەوەی مرۆڤەکان بەدی نایەت."
جەختی لەوەش کردەوە، "ناتوانین بە دەستبەسەرکردنی سەرۆکی گەورەی شارەوانیی ئیستەنبوڵ و تاوانبارکردنی کۆدەنگی شار و دانانی قەیووم و هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا کۆمەڵگەیەکی ئارام و دیموکراسی دروست بکەین، ناكرێت ده‌سه‌ڵاتی توركیا له‌لایه‌ك باس له پرۆسه‌ی ئاشتی بکات و له‌لایه‌كی دیكه‌ش قه‌ییووم دابنێت."
PM:11:10:21/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت