ئەردۆغان: با لە جەژنی نەورۆزدا پەیامی پێکەوەژیان و ئارامی بڵاوبکەینەوە
وێستگەنیوز_
سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی 21ـی ئادار بە جەژنی بەهار و برایەتی ناودەبات و رایگەیاند، ئامادەیە داواکارییەک پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی بکات بۆ ئەوەی نەورۆز بکرێتە پشووی فەرمی.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ـی 3ـی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیستەنبوڵ لە رێوڕەسمی نەورۆزدا بەشداریکرد لە وتارێکیدا بۆ ئامادەبووان وتی: "ئەگەر لێرەدا راپرسییەکی گشتی بکەین، ئامادەن 21ـی ئادار وەک جەژنی بەهار و برایەتی رابگەیەنین؟ ئامادەم داواکارییەکە پێشکەشی پەرلەمان بکەم و داوا دەکەم بکرێتە پشووی فەرمی."
ئاماژەی بەوەشکرد، نەورۆز تەنیا یەک نەتەوە خاوەندارێتی ناکات، بەڵکو کولتووری هاوبەشی هەمووانە و لە چەندین وڵاتدا ئەم رۆژە پیرۆز دەکرێت و بەهاکانی بەرز رادەگیرێن.
ئەردۆغان لە کۆتایی پەیامەکەیدا باسی لەوەکرد، "با لە جەژنی نەورۆزدا پەیامی پێکەوەژیان و ئارامی بڵاوبکەینەوە."
هاوشێوەی ئیستەنبوڵ، لە ئامەدی باکووری کوردستان و بەشێكی زۆری ناوچەکانی دیکەی کوردستان؛ ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو.
PM:07:20:21/03/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت