فەرەنسا دژایەتی خۆی بۆ لکاندنی غەززە بە ئیسرائیلەوە دەردەبڕێت


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دژی لکاندنی خاکی غەززەیە بە ئیسرائیلەوە و وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت: ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات خاکی زیاتر لەدەست دەدات.

ئەمرۆ هەینی 21ـی 3ـی 2025، ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: فەرەنسا "دژایەتی هەر جۆرە لکاندنێک لە کەرتی ڕۆژئاوا یان کەرتی غەززە دەکات."

جەختیشی کردەوە لەوەی، "فەرەنسا دژی هەر جۆرە لکاندنێکە، جا پەیوەندی بە کەناری ڕۆژئاواوە هەبێت یان غەززە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: فەرمانم کردووە سوپا دەست بەسەر ناوچە زیادەکانی غەززەدا بگرن و دانیشتوانەکەی چۆڵ بکەن و ناوچە سەربازییەکان لە دەووروبەری غەززە فراوان بکەن بۆ پاراستنی پێکهاتە ئیسرائیلییەکان و سەربازەکان.

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی: تا حەماس زیاتر پێداگری لەسەر ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی بارمتەکان بکات، خاکی زیاتر لەدەست دەدات و دەخرێتە سەر ئیسرائیلەوە.


PM:05:33:21/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت