خامنه‌یی له نه‌ورۆزدا په‌یامێكی بۆ تره‌مپ نارد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی ئاداری 2025 له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چین و توێژه جیاوازه‌كانی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی وتارێكی به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه پێشكه‌ش كرد و وتی: "ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت كه زمانی هه‌ڕه‌شه كار له‌ئێران ناكات".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات به‌رانبه‌ر ئێران، گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه "گروپه‌چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه سه‌ربه‌خۆن"، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامێكدا بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كه ده‌ڵێن گروپه‌كان سه‌ر به ئێرانن و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ئاڕاسته‌ده‌كرێن، كه زۆرجار هێرشده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رباز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كردووه، له نامه‌كه‌دا پێشنیازی گفتوگۆی بۆ كردووه، هۆشداریشیداوه ئه‌گه‌ر ره‌تی بكاته‌وه ئه‌گه‌ری جوڵه‌ی سه‌ربازی هه‌یه.
رۆژی چوارشه‌ممه ئاژانسی ئاكسیۆس له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی و دوو سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بڵاویكرده‌وه كه نامه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ خامنه‌یی مۆڵه‌تی دوو مانگی داوه‌ته ئێران بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه پێده‌چێت هێرش بكاته‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی تاران.
PM:01:38:21/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت