پوتین نامەیەک ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع دەکات
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی رووسیا نامەیەک ئاراسته‌ی سه‌رۆكی کاتی سوریا ده‌كات و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر جۆره هاوکارییەکی كرده‌یی ده‌ربڕیوه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 20ی ئاداری 2025، ئاژانسی "تاس"ی رووسی له‌سه‌ر زاری دیمتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا (كرێملن) بڵاوی كرده‌وه، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی کاتی سوریا كردووه و تێیدا ئاماده‌یی مۆسكۆی بۆ هه‌ر جۆره پشتگیری و هاریكارییه‌كی كرده‌یی ده‌ربڕیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، پوتین له نامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه مۆسكۆ خوازیاری پێشخستنی په‌یوه‌ندی و هاریكارییه دووقۆڵییه‌كانه له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریا.
سه‌رۆكی رووسیا رایگەیاندووە، "رووسیا ئامانجییه‌تی له‌ڕێگه‌ی پێشخستنی هاریكارییه‌كان له كه‌رته جیاجیاكاندا، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا دروست بكات".
PM:08:27:20/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت