ترەمپ و پوتین لەسەر پرسی راگرتنی شەڕی ئۆکرانیا لەرێگەی تەلەفۆنەوە قسە دەکەن
وێستگەنیوز_
كۆشکی سپی رایگەیاند، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌ستی پێكردووه،
ئەمرۆ سێشه‌ممه، 18ـی 3ـی 2025، كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڕووسیا كه كاتژمێرێكه ده‌ستی پێكردووه تا ئێستا به باشی به‌ڕێوه چووه.
ئەمرۆ سێشه‌ممه دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نووسیبووی "لەسەر پرسی ئۆکرانیا، لەگەڵ پوتین قسە دەکەم، لەسەر زۆر پرس گەشتووینەتە ڕێککەوتن، بەڵام زۆر پرسی دیکەش ماون."
PM:07:18:18/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت