به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: له یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌توانرێت هێرش بۆ سه‌ر غه‌ززه بوه‌ستێنرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه له یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌توانرێت هێرشه سه‌ربازییه نوێیه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه رابگیرێت.
ئه‌و به‌رپرسه به تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن-ی وتووه، "ده‌توانرێت هێرشه سه‌ربازییه نوێیه‌كه بۆ سه‌ر غه‌ززه رابگیرێت، ئه‌گه‌ر حه‌ماس رازی بێت به رێككه‌وتنێك بۆ ئازادكردنی بارمته‌ی زیاتر".
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه‌كردووه كه "هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه قۆناغی یه‌كه‌مه له زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی به ئامانجی فشارخستنه سه‌ر حه‌ماس بۆ ئازادكردنی بارمته‌ی زیاتر، ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بۆچوونه‌كانی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه پێیوایه فشاری سه‌ربازی كاریگه‌رترین رێگایه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادكردنی بارمته‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "نێوه‌ندگیرانی میسر له ئێستاوه هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه به ئازادكردنی بارمته‌ی زیاتر".
ئه‌و به‌رپرسه پێیوایه كه "پێناچێت ئیسرائیل به‌بێ ڕێككه‌وتن بۆ ئازادكردنی بارمته‌ی زیاتر، هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بوه‌ستێنێت، چونكه بڕیاری داوه حه‌ماس ناچار بكات له‌ژێر زه‌بری چه‌كدا دانوستان بكات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل به‌نیازه ورده ورده ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له غه‌ززه په‌ره‌پێبدات، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه كه‌ی ئیسرائیل ده‌توانێت جارێكی دیكه هێزی زه‌مینی بنێرێته ناو كه‌رتی غه‌ززه.
PM:06:05:18/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 8928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت