په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌بریارێك له‌دژی توركیا ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـAFP

په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌بریارێك ده‌دات و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌ یاسا داوا له‌ حكومه‌تی پاریس ده‌كات دان به‌و جینۆسایده‌دا بنێت كه‌ عوسمانییه‌كان له‌نێوان ساڵانی 1915-1918 له‌دژی ئاشورییه‌ كلدانییه‌كان ئه‌نجامیانداوه‌.

پرۆژه‌بریاره‌كه‌ له‌لایه‌ن سیلڤان مایار، سه‌رۆكی كوتله‌ هه‌ستانه‌وه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نساوه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ كه‌ كوتله‌ی زۆرینه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌ و بریاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

له‌ واژوكردنی پرۆژه‌بریاره‌كه‌دا، په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت كۆمارییه‌ راستره‌وه‌كان به‌شدارییان كردوه‌و ده‌قه‌كه‌ هاوشێوه‌ی ده‌قێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسایه‌ كه‌ به‌ زۆرینه‌ی ره‌ها له‌ مانگی شوباتی 2023 په‌سه‌ند كرا، ئه‌م پرۆژه‌ نوێیه‌ش حكومه‌تی پاریس ناچار ده‌كات به‌ دانپێدانان به‌ جینۆسایدی ئاشورییه‌ كلدانییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانییه‌كان كه‌ سه‌ربه‌ مه‌سیحییه‌كانی وڵاتی نێوان دوو رووبار "عێراق"ن.


PM:05:52:29/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت