سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کوردی پیرۆزبایی نەورۆز دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی دەکەین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئاداری 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی دەکەین، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە، خوای گەورە بە خێر و خۆشی بیگێڕێت و بەهیوای بەردەوام بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا، کە بەهەوڵی هەموو پێکهاتەکانی گەلە تەباکەی بەرەو سبەینێیەکی گەشاوەتر دەڕوات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە پەیوەندی خۆشەویستی و چارەنووسی هاوبەش و مێژوویەکی مەزنمان بیردەخاتەوە، ئەمەش هەموو عێراقییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا بەیەکەوە دەبەستێتەوە".
PM:05:13:20/03/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت