بانکى ناوەندیى عێراق: حەواڵە داراییەکانی تیکتۆک راگیرا


وێستگەنیوز_

لە نوسراوێکدا، بانکى ناوەندیى عێراق لەبارەى تیکتۆکەوە بڕیارێکى نوێى دەرکرد و هەموو حەواڵە داراییەکانی کۆمپانیاکەی راگرت.
 
بەپێى نوسراوێک کە واژۆى د. عەمار خەڵەف، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى لەسەرە، رۆژی 28ـی مانگی رابردوو دەرکراوە و ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا رێنوێنیی بانک و دامەزراوە داراییەکان دەکات بۆ راگرتنى سەرجەم حەواڵە داراییەکانی کۆمپانیاى تیکتۆک لە ناوخۆی عێراقدا.
 
میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن: "راگرتنی مامەڵە داراییەکانی تیکتۆک پەیوەندیی بە هەندێک رێکاری تایبەتی بانکی ناوەندییەوە هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاشکرا دەکرێن."
 
ژمارەی بەکارهێنەرانی تیکتۆک لە عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووتە 31 ملیۆن و 950 هەزار کەس، کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، ئەم ژمارانە بەپێی ئامار و داتاکانی کۆمپانیای 'بایت دانس'ـی چینی؛ خاوەنی تیکتۆک.


PM:04:03:01/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت