پێشبینی دەکرێت سالم عیساوی ببێتە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق
سالم عیساوی
وێستگه نیوز-
کشانەوەی شەعلان کەریم وەک تاکە کاندیدی هاوپەیمانیی تەقەدوم بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ململانێی سوننەکانی لەسەر پۆستەکە خستە قۆناغێکی توندەوە. بەشێک لە سوننەکان هاوشێوەی ڕەوتی سەدر، هەڕەشەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و پەرلەمان دەکەن.
بهپێی زانیارییهكان چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعهكان دەیەوێت پرسەکە بە زووترین کات یەکلایی بکاتەوە و سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت، چانسی سالم عیساوی، کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ بوون به سەرۆکی پەرلەمان بەهێزە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 29-04-2024، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یهكلاكردنهوهی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە، لەوبارەیەوە عائید هیلالی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، دەیانەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە زووی یەکلایی بکەنەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بخەنە بەرنامەی دانیشتنەکانەوە، وتیشی: چانسی سالم مەتەر عیساوی کاندیدی سیادە بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
بهپێی سهرچاوهكانیش، موحیسن مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت بەڵێنی بە لایهنه سوننهكان داوە بەمزووانە تەوەری هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بخاتە بەرنامەی دانیشتنەکانەوە.
PM:04:02:29/04/2024
ئهم بابهته 1300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت