بنەماڵەی کوژراوەکانی گرێزە: لە کامێرای چاودێریەوە دەرکەوتوە کوڕەکەمان تاوانەکەی ئەنجامداوە


وێستگەنیوز-

بنەماڵەی رووداوەکەی درەنگانی شەوی 19 لەسەر 20ی ئاداری 2025ی گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق کە تیادا پێنج ئەندامی خێزانێک لەلایەن کوڕێکیانەوە کوژرا و دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025، بنەماڵەی کوژراوەکانی گوندی گرێزە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایانگەیاند، "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکینەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، راستی رووداوەکە ئەوەیە، کوڕەکەی ئێمە ماوەی شەش ساڵە لە ئەوروپا بووە و هیچ کێشەی نەبووە و کوڕێکی دیندار بووە، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا کەمێک باری دەروونی تێکچووبوو ئەوەش بووە هۆی رووداوەکە".

ئاماژەیان بەوەشکرد، "ماڵی کاک سالار کامێرای تێدا بووە و لە کامێرای چاودێرییەکانەوە دەرکەوتوە کوڕەکەمان تاوانەکەی ئەنجامداوە".


PM:08:30:22/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت