قوباد تاڵه‌بانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ستراتیژی کارگەی شەکری بتوێن داده‌نێت
        
                قوباد تاڵه‌بانی
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	
	قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی راده‌گه‌یه‌نێت.
	
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
	
	
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكرده‌وه: ئەمرۆ پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021، كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان، بەردی بناغەی پرۆژەی بنیاتنانی كارگەی شەكری بتوێن لەدەڤەری راپەڕین دادەنێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پرۆژەكه پڕۆژه‌یەكی ستراتیژییە و ھەزاران ھەلی كار دەرەخسێنێت و رۆژانە سەدان تۆهن شەكر بەرھەم ده‌هێنێت.
        
        
AM:10:56:08/04/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2100
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت