عەدنان عوسمان خۆی بۆ سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کاندید کرد
عەدنان عوسمان
وێستگە نیوز-
عەدنان عوسمان، هەڵسووڕاوی دیار‌و پەرلەمانتاری خولی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان فۆڕمی خۆ کاندیدکردنی بۆ سکرتێری جڤاتی نیشیمانی بزووتنەوەکەی پڕکردەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا عەدنان عوسمان، بە وێستگە نیوزی راگەیاند، "خۆم بۆ پۆستی سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کاندید کردووەو فۆڕمم پڕکردووەتەوە".
رۆژی 4ی ئه‌یلولی 2019ش ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕێگەی فۆڕمێکی شه‌ش خانه‌ییه‌وه ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێکخه‌ری گشتی کردەوە.
به‌پێی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خانه‌ی راپەڕاندن به رێکخه‌ری گشتیی و رێکخه‌ری جڤاتی گشتییه‌وه له‌حه‌وت که‌س پێکدێت.
هه‌ریه‌ک له له(محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، عوسمانی حاجی مه‌حمود) خۆیان بۆ خانه‌ی راپه‌راندن کاندید ناکه‌نه‌وه‌و ته‌نها (جه‌لال جه‌وهه‌ر، شۆڕش حاجی، جه‌مال حاجی محه‌مه‌د) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ریه‌ک له (ئاراس وه‌لی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو، چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی، خه‌لیل سه‌رکانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی) خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپەڕاندن کاندید بکه‌ن، له‌گه‌ڵ دوو ژنی دیکه خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ رێکخه‌ری جڤاتی گشتی که ئۆتۆماتیکی ده‌بێته ئه‌ندامی خانەی راپەڕاندن.
پێش هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپەڕاندن ده‌سته‌ی جڤاتی گشتی له 12ی ئه‌یلول سه‌رۆکه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئوتۆماتیکی ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپەڕاندن.
دواتر له‌ناو جڤاتی گشتیدا جێگری رێکخه‌ری جڤاتی گشتی و سکرتێره‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
PM:12:15:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت