ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چه‌كدارێكی داعشی راگەیاند
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
له ناحیه‌ی بازیان-ی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی، هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا چه‌كدارێكی داعشیان ده‌ستگیر كرد.
	
ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه رۆژی پێنجشه‌مه 11ی ته‌مموزی 2019 ده‌ریكردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: "هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه) كه دانیشتووی ناحیه‌ی ( الرومانی) سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره ده‌ستگیر كردووه.
	
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردوه كه چه‌كداره‌كه‌ی داعش له ساڵی 2015وه له‌سنووری ناوچه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندیی به‌و رێكخراوه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵیان ماوه‌ته‌وه.
	
ده‌شڵێت ناوبراو له‌داوای كۆتایی هاتنی داعش چوه‌ته سوریا‌و دواتر هاتووه‌ته ناو خاكی ههریهمی كودستان له‌ساڵی 2019 دا ڕووی له‌سنووری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان كردوه.
	
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردوه كه چه‌كداره‌كه‌ی داعش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌نده.
	
 
        
        AM:09:03:12/07/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3664
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت