نەریمان سابیر باوکی نما دەستگیرکرا
وێستگە نیوز-
نەریمان سابیر هونەرمەند و باوکی نما لەسەر سکاڵایەکی ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان دەستگیرکرا.
نما نەریمان سابیر ڕایگەیاند "باوکم واتە نەریمان سابیر، لەسەر سکاڵایەکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەستگیرکراوە و ئێستا لە زیندانە".
وێستگە نیوز بۆ بەدواداچوون لەبارەی ئەو روداوەوە پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانیەوە بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ زانیاریەک بدرکێنێت و وتی "زانیاریمان نیە لەسەر ئەو ڕوداوە".
نەریمان سابیر ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانە و ساڵانێکە کاری هونەری دەکات و لە بواری نواندی کۆمیدیادا چەندین بەرهەمیی هەیە و بە هونەرمەندێکی قسەخۆش و سادە ناسراوە و لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی کوردستاندا کاندیدی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بوو.
چەند ساڵێکە گرتە ڤیدیۆییەکانی نمای کچی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگیان داوەتەوە و بە ڕەخنەگرتن لە بەرپرسان سەرنجی بەکارهێنەرانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە.
ب.ع
PM:02:22:25/11/2018
ئهم بابهته 17168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت