یه‌په‌گه‌ چەند ناوچه‌یەکی له‌ عفرین كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌

‌شەڕڤانێکی یەپەژە لە کاتی بەرگریدا

وێستگه‌ نیوز ـ
سایتی RT ی روسیا رایگەیاندووە، كە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە گوندەكانی ناحیەی "بلبل- زعریە" لە سنووری كانتۆنی عفرین كۆنتڕۆڵ بكه‌نەوە، كە پێشتر به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیاوه‌ پاشه‌كشه‌یان لێی كردبوو.


سایته‌كه‌ له‌ زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، (یەپەگە) توانیویانە گوندەكانی ناحیەی "بلبل- زعریە" لە سنووری كانتۆنی عفرین كۆنتڕۆڵ بكه‌نەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە سوپای توركیا لە چەند قۆڵێكەوە بنكە و بارەگاكانی یەپەگەی بۆردوومانكردووە، لەبەرانبەریشدا شەڕڤانان بەسەختی ناوەندێكی سەرەكی سوپای توركیایان بۆردوومانكرد.

هاوكات نیاز حامید، چالاكوانی مەدەنی و چاودێری سیاسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "تەواوی بەرزایی پارسیای خاتونێ (قەستەل جندۆ) كە بەشێكی كەمی لەدەست چەتەكانی ئاكەپە بوو، ئه‌مشەو لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی هێزەكانی سوریای دیموكراسیدا، ئازاد كرا، تەرمی دەیان چەتەی ئەلقاعیدە و سەربازی تورك لەدوای خۆیاندا بەجێهێشتووە".

ماوەی دوو هەفتەیە سوپای توركیا و چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد كه‌ هاوسۆزن له‌گه‌ڵی، ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان كردوه‌ته‌ سه‌ر عفرین و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرش و په‌لاماره‌كانی.

هــ. ر


PM:05:04:03/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 5240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو