په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كگرتوو: بوێری و قوربانیدانی شاسوار عه‌بدولواحید جێگای رێز و نرخاندنه‌


وێستگه‌ نیوز –
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ بوێری و قوربانیدانی شاسوار عه‌بدولواحید جێگای رێز و نرخاندنه‌ و گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گورگی برسی ده‌سه‌ڵاتداردا رێكبكه‌وتایه‌ ده‌هێنده‌ی تر داهاتی ده‌ستده‌كه‌وت، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كردوویه‌تی‌ به‌ هه‌موو كه‌سێك ناكرێت.

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ‌ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی‌: "ئافه‌رین و ئازادی بۆ شاسوار عبدالواحد!؟".

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ نووسیویه‌تی‌: "هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم كاك شاسوار له‌ هه‌ندێك تێڕوانین و بۆچوون و دونیابینیدا جیاواز بین و قسه‌م هه‌بێت له‌سه‌ری و به‌خۆیشیم وتووه‌، به‌ڵام بوێری و ریسك كردن و قوربانیدانی جێگای رێز ونرخاندنه‌".

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ ده‌ڵێت: "ئاخر هه‌ندێك بازرگان هه‌میشه‌ خۆی ده‌پارێزێت و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بگره‌ خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاتیش نزیك ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م رێزداره‌ جیاواز له‌ هاوپیشه‌كانی قوربانی بدات به‌ سامانه‌كه‌ی و كۆی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه‌".

وتیشی‌: "بگره‌ ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی خستۆته‌ به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه‌ ئه‌بێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌رز بۆ تۆمار بكرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ یه‌كگرتوو ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "كاك شاسوار ده‌یتوانی له‌ خۆشترین وڵاتی دونیا ژیان بباته‌ سه‌ر، گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گورگی برسی ده‌سه‌ڵاتداردا رێكبكه‌وتایه‌ ده‌هێنده‌ی تر داهاتی ده‌ستده‌كه‌وت".

نووسیویشیه‌تی‌: "به‌پێی خۆت له‌ هه‌نده‌ران بێیته‌وه‌ و سوور بزانی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا ده‌ستگیرت بكه‌ن، هه‌ر باكت نه‌بێت و سوور بیت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ت ئه‌مه‌ به‌هه‌موو كه‌س ناكرێت".

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "لای من له‌خۆبردوییت جێگای پێزانین و ستایشكردنه‌، بۆیه‌ پڕ به‌ گه‌رووم ده‌ڵێم ئافه‌رین و ئازادی بۆ شاسوار عبدالواحد".

رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەكاتی گەڕانەوەی له‌ به‌ریتانیاوه‌ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا.


PM:06:57:21/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 35100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو