تورکیا رێگری لە هاوڵاتییانی برادۆست دەكات بچنەوە زێدی خۆیان
وێستگەنیوز-
لە بەیانی ئەمڕۆوە هێزەكانی توركیا لە سنووری برادۆست رێگەیان لە هاوڵاتییان ناوچەكە گرتووە و رێگەیان نادەن بچنەوە زێدی خۆیان.
میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بڵاویانکردەوە، سەرچاوە هەرێمییەكان سەبارەت بە دانانی بازگەی نایاسایی لەلایەن سوپای تورکیاوە و رێگریكردن لە هاوڵاتییان، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.
ئەو سەرچاوانە رایانگەیاند، "لە كاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی نیسانی 2025، هێزەكانی سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست رێگەیان لە هاوڵاتییانی ناوچەكە گرتووە و رێگەیان نادەن بچنەوە زێدی خۆیان".
ئاماژە بەوەشكراوە، "لە سنووری برادۆست هاوڵاتییان دەبێت لەكاتی رۆشتیان بۆ بۆ زێدی خۆیان كارتی نیشتمانییان پێبێت".
جێگای ئاماژەیە، سوپای تورکیا بە قوڵایی دەیان كیلۆمەتر هاتوونەتە قوڵای خاكی هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام هەرێم و عێراق لەوبارەوە هیچ هەڵوێستێكیان نییە.
PM:03:43:07/04/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت