لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی نەوتەکەی عێراق دەکرێتەوە


وێستگەنیوز-

لە قەزای سەیدسادق دەست بە دابەشکردنی بەشی دووەمی نەوت دەکرێتەوە كە بۆ هەر خێزانێک 200 لیترە، بە 60 هەزار دینارە.


قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، "ئاگاداری هاوڵاتییان و دانیشتوانی سنووری قەزاکەمان دەکەین، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی4ی2025، بەشی دووەمی ئەو بڕە نەوتەی کە لەلایەن حکومەتی عێراق دابینکراوە دابەش دەکرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە، "لە رۆژانی داهاتووشدا دابەشکردنی نەوت لەناو سەنتەری قەزای سەیدسادق و گوندەکانی سنوورەکە بەردەوام دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو بڕە نەوتە تەنیا بە کارتی زیرەکی نەوت بە هاووڵاتیان دەدرێت و هەر خێزانێک بڕی 200 لیتری نەوتی بە 60 هەزار دینار پێدەدرێت".

رۆژی 16/1/2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، "یه‌كه‌م کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە گەیشت و وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا رەزامەندیی لەسەر 19%ی پشکی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی داوە".


AM:09:53:06/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت