کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و خێرایی با زیاددەکات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئاداری 2025، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواودەبێت لە کاتەکانى ئێوارەدا شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکات لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم وە لە درەنگانى شەودا شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت، لەکاتی بارانباریندا خێرایی با چالاک دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیك دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 31ی ئاداری 2025، ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ بەردەوامبوونى شەپۆلى نمە باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم تا پێش نیوەڕۆ پاشان کاریگەریەکەى تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە لە شەودا کۆتایی پێدێت، پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 27پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی


AM:11:13:30/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت