ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: دوای جەژن لەگەڵ یەکێتی دەست بە گفتوگۆکانی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت دەکەین
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستبەجێ دوای جەژن، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەست بە گفتوگۆکانی دابەشکردنی پۆستەکان و کاروبارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئاداری 2025، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستنکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر لەکاتی نوێژی جەژن رایگەیاند، "رێککەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان ئەنجام دراوە، راستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئومێد دەکرێت بە ئەرێنی ئیش و کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەڕێوە بچێت".
پشتیوان سادق وتی "پارتی و یەکێتی بەشێوەی سەرەکی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی پێکهێنانی حکومەت دەکەن".
AM:10:08:30/03/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت