حكومه‌ت به‌فه‌رمی داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات هه‌واڵی تاوان رووماڵ نه‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
له نوێترین رێكاریدا به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی داوا له میدیای بیستراو و بینراو ده‌كات هه‌واڵی تاوان رووماڵ نه‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "وه‌زاره‌تمان رێكاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم به ئیمزای ئه‌ریوان عوسمانی به‌ڕێوه‌به‌ری، نووسراوی ژماره 290 ی له 27ی ئادار ئاراسته‌ی گشت میدیای بیستراو و بینراو كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئاگاداری گشت میدیای بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و رایه‌ڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كه‌ین خۆیان به دووربگرن له بڵاوكردنه‌وه و روماڵی هه‌واڵی تاوان به‌تایبه‌تی تاوانی كوشتن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو و لێكدانه‌وه و شێوازی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی د‌ڵێت: "ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و كاریگه‌ری ده‌روونی حخراپی ده‌بێت له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌لاڕێدابردنی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی سێیه‌م بڕگه‌ی سێیه‌م له رێنمایی رێكخستنی فریكوێنس سپه‌یسه له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی سلێمانی هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی كه "وه‌زاره‌تمان رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكارانی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر".
PM:02:51:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت