دەڤەری بارزان.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەریدا 10 هەزار مریشک لەناوچوون
وێستگەنیوز_
بەهۆی شۆرتی کارەباوە 10 هەزار مریشک لە کێڵگەیەکی پەلەوەری لە گوندی ڕیشەی دەڤەری بارزان مرداربووەنەوە.
ئمرۆ سێشەممە، 25ـی 3ـی 2025، یوسف عەلی، خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکە رایگەیاندووە، بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 10 هەزار مریشکی کێڵگەکەی مردابوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لە شوێنی بەخێوکردنی پەلەوەرەکاندا چەند هیتەرێکی گەرمکردنەوەی هەیە، هیتەرێکیان شۆرتی کردووە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتووتەوە.
دەشڵێت: "یەک مریشکم بۆ ڕزگارنەکراوە و جیا لەوەی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار زەرەرم کردووە، زیانێکی زۆریش بەر شوێنەکە کەوتووە."
لە بەرامبەردا، ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، دەڵێت: کێڵگە پەلەوەرییەکە مەرجی سەلامەتی تێدانەبوو، بەشێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی پێشووتر دروستکراون، مەرجی سەلامەتییان نییە، بەڵام لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردن تا مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ نەکەن ، مۆڵەتەکانیان نوێ ناکرێتەوە.
PM:08:04:25/03/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت