وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ وه‌ستا ره‌سوڵ: هیچ جیاكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی له وه‌زاره‌ت بوونی نییه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی سه‌ربازی یه‌كێتی ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه بابەتی راگرتنی نووسراوەکانی هێزەکانی حەفتا لە ناو وەزارەت دوورە لە راستی، ده‌شڵێت: "هیچ جیاكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوونی نییه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا له كه‌ناڵی كوردسات وه‌ستا ره‌سوڵ، چه‌ند لێدوانێكی بێ بنه‌ما و ناڕاستی بڵاوكردۆته‌وه ئێمه له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا به پێویستی ده‌زانین راستییه‌كان روون بكه‌ینه‌وه بۆ ڕای گشتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "ته‌نها له پێناو ده‌رخستنی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی ئه‌وچه‌واشه‌كارییه ده‌ده‌ینه‌وه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌یه:
١- ده‌رباره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌فتا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به یه‌ك لیست ساڵانه له مانگی ئادار و ئه‌یلولدا سه‌رجه‌م خشته‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه ئاماده‌ده‌كات و ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كات.(ساڵانی پێشوو پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ڕاگیرابوو و ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه بێبه‌شبوون له مافی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان) به هه‌وڵی تیمی باڵای وه‌زاره‌ت توانراوه كاری جددی له‌سه‌ر خشته‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بكرێت به كۆی گشتیی له ساڵی ٢٠١٩وه تا ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٠ خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران كه له‌وه‌و پێش كه‌ڵه‌كه‌ببون و نه‌كرابوون له وه‌زاره‌ت، توانراوه پله‌كانیان به‌رزبكرێته‌وه و پله‌یی شایسته‌ی خۆیان وه‌ربگرن. له ئێستاشدا چه‌ند خشته‌یه‌كی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌و كاره‌كانیان ته‌واوبووه چاوه‌روانین به‌م نزیكانه بگه‌رێنه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. به‌م هه‌نگاوه به‌رده‌وامانه توانیومانه دۆخی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بخه‌ینه‌وه سه‌ر راسته‌ڕێی یاسایی و ئاسایی خۆی.
له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و مه‌رج و ڕێنمایمان داناوه كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌فسه‌ران پله‌یان به‌رزده‌بێته‌وه وه‌كو تر هیچ ئه‌فسه‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی رێنمایی و مه‌رجه یاساییه‌كان و به‌بێ پایه، شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێ ناكرێت. به‌مه‌ش كۆتایی به پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌لێشاو و نایاسایی و ناسه‌ربازیی هاتووه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
٢- ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی نوسراوه‌كانی هێزه‌كانی حه‌فتا له ناو به‌شه كارگێرییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م بابه‌ته دووره له ڕاستی نوسراوه‌كانی هێزه‌كانی حه‌فتا كاری یاسایی خۆیی له‌سه‌رده‌كرێت هه‌ر نوسراوێكیان هه‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت و كراوه.
٣- ده‌رباره‌ی جیاوازی له پێدانی ئازووقه بۆ فیرقه‌ی یه‌ك و دوو لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین؛ هیچ جیاكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوونی نیه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌رجه‌م ماف و شایسته‌كانیان یه‌كسانن و به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت به‌سه‌ر هه‌موو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌شكراوه.
٤- به‌رێز وه‌زیری پێشمه‌رگه، پارێزه‌ری ماف و شایسته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌و جێبه‌جێكارێكی سه‌رسه‌ختی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌تاكو ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات، پێداگره و ویستی جددیی و ئیراده‌یه‌كی نیشتیمانی به‌هێزی هه‌یه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و دامه‌زراندنی ژێرخانی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و بنیاتنانی ناوچه‌كانی سه‌ركردایه‌تی و فیرقه‌كان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا. به چادێری و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی به‌رێز وه‌زیری پێشمه‌رگه توانراوه پرۆسه‌ی چاكسازی قۆناغی زۆرباش ببڕێت و ببێت به بنه‌ما و به‌رنامه‌ی كاركردن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ببێته واقع و ده‌رئه‌نجامی زۆرباش به‌ده‌ست بهێنرێت.
ئێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له قۆناغێكی به‌هێز و سه‌ركه‌وتوودایه وه‌ك یه‌ك تیمی پێكه‌وه‌یی كارده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و بنیاتنانی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی كوردستانی. پێویستیشمان به پشتیوانی و پاڵپشتیهه‌مووان هه‌یه‌و ده‌بێت هاوكارمان بن له‌و ئه‌ركه سه‌خته‌ی پێمان سپێردراوه نه‌ك سه‌نگه‌ری دژایه‌تیمان لێ بگرن.
ده‌بوو به‌رێز وه‌ستا ره‌سوڵ، به ویژدان و روحیه‌تێكی به‌رپرسانه باسی له به‌ره‌وپێشووچوونه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بكردایه نه‌ك له كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن دژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون قسه‌بكه‌ن.
دڵنیاین خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارتر و به‌رچاوروونترن كه بروا به‌و چه‌واشكارییه نابه‌رپرسانه‌یه بكه‌ن كه به‌مه‌ست بڵاوده‌كرێنه‌وه.
PM:05:08:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت