كاروانێك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ره‌وانه‌ی حه‌سه‌كه كرا
وێستگه‌نیوز –
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه كاروانێك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی لۆجستی پزیشكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته رۆژئاوای كوردستان.
روانگه‌ی سوری ده‌ڵێت: "كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشته بنكه‌ی ئیستراحه ئه‌لوه‌زیر له لادێكانی شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كاروانه سه‌ربازییه‌كه له رێوشوێنێكی ئه‌منی توند و به چاودێریی هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه.
له‌مانگی رابردوودا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌رێگه‌ی 231 بارهه‌ڵگر و نۆ فڕۆكه‌وه، پاڵپشتی سه‌ربازی و لۆجیستی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كردووه.
PM:04:59:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت