واده‌ی كه‌وتنه‌كاری كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ له‌سه‌ر رێگای دهۆك و زاخۆ دیاری كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی (خاڵ بۆ خاڵ) له چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی زاخۆ چالاك ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی ئاداری 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئاگادار كرده‌وه و ئاشكرایكرد كه "رۆژی سێشه‌ممه 15ـی نیسانی 2025، كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی، خاڵ بۆ خاڵ له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی دهۆك بۆ زاخۆ و تونێلی گه‌لی زاخۆ بۆ فلكه‌ی سحێلا، چالاك ده‌كرێن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ داواش له هاووڵاتییان ده‌كات بۆ پاراستنی ژیانیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، خێرایی رێگه‌پێدراوی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت 100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و خێرایی بارهه‌ڵگریش 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و له‌وه زیاتر سزای دارایی ده‌درێن.
PM:04:34:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت