ئەمڕۆ دوو ساڵە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دوو ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر بڕیاری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس.
لە رۆژی 25ی ئاداری 2023، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا بڕیاریدا بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
ئەمڕۆ کە دوو ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ئەو بڕیارەدا تاوەکو ئێستا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە، هەرچەندە چەندین جار گفتوگۆی چڕی لەسەر کراوە و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "لە نزیکترین کاتدا دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، بەڵام کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نین".
وەک کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ئاماژەیان بۆ کردووە، "تا گرەنتی پارەدانی داهاتو و رابردوویان نەکەن ئامادەی بەرهەمهێنانی نەوت نین".
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" بێت بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، "لە ماوەى یەک ساڵدا 11 ملیار دۆلار زیان بە عێراق و حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاکانى بوارى نەوت گەیشتووە".
AM:10:09:25/03/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت