وەزیری دارایی هەرێم بڕیارێک لەبارەی مووچەوە دەدات
وێستگەنیوز-
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهیچ جۆرێك دەستكاری پارەی هاوڵاتییان لە بانكەكان نەكرێت.
بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی واژۆی کردووە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، تەمویلی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران راستەوخۆ لە بانكی منارەوە دەنێردرێت بۆ بانكی ئاشتی و لەوێشەوە بۆ بانكەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین.
ئاماژە بەوەکراوە، "بەهیچ جۆرێك دەستكاری پارەی هاوڵاتییان لە بانكەكان نەكرێت و بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "نابێت بە هیچ جۆرێك كێشە بۆ پێشینەی مانگانەی فەرمانگەكان و كۆمپانیاكان و بەڵێندەران و دروستبكرێت كە رەزامەندی وەزارەتیان هەیە".
PM:11:18:22/03/2025
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت