لە سنووری قەزای چەمچەماڵ شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەیە


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی زەوی و زار لە گوندی قاسم بەگزادە لە سنوری سەنگاوی سەر بەقەرای چەمچەماڵ شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەیە.


بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025 لەسەر کێشەی زەوی و زار لە گوندی قاسم بەگزادە لە سنوری سەنگاوی سەر بەقەرای چەمچەماڵ شەڕو پێکدادان دروستبووە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراوە و دوو کەسیش بریندارە.

ئەو کەسانەی کوژراون ناویان، "هێمن محەمەد سلێمانی، ساڵح شەریف، عەبدوڵڵا شەریف"ن کە دووانیان برای یەکترین و ئەوەی دیکە ئامۆزایانە، بریندارەکەش ناوی "نازم محەمەد"ە.


PM:07:55:22/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت