زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ


وێستگەنیوز-

شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە لە بەغدان لەگەڵ شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەن.


ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای گۆڕانی راگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی سێ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دوو لەرووی بڕ و پارەوە زانیاری کەسی مووچەخۆرانیش".

ئاماژەی بەوەکردووە، "چاوەڕواندەکەین لە دوو رۆژی داهاتوو وربینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو تەواو ببێت، لیژنە تەکنیکییەکە لیستەکە دەخەنە بەردەستی وەزیری دارایی فیدراڵ، بۆئەوەی بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، هاوشێوەی عێراق فەمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش مووچە وەربگرن".


PM:06:18:22/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت