هەپەگە: لە رۆژانی نەورۆزدا تورکیا بەردەوام بووە لە بۆردوومانکردن
وێستگەنیوز-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیا لە رۆژانی نەورۆزدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "بەڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لە گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین، کە بە داخوازیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕەپانەکانی نەورۆزیان پڕکرد و بە جۆشێکی مەزن نەورۆزیان پیرۆز کرد، بەو هێز و مۆراڵەی لە گەلەکەمانەوە وەرمانگرتووە، بەهێزتر درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بە زارەکی باس لەوە دەکەن، کە ئەم نەورۆزە وەک جەژنی بەهار و خوشک-برایەتی پیرۆز دەکەن، کەچی سوپای داگیرکەری تورک لە ڕۆژانی نەورۆزدا بێ وەستان چیاکانی کوردستانی بۆردوومان کرد".
ئاماژە بەوەکراوە، "بێگومان لەم هێرشانەدا، هێزەکانی گەریلامان ڕێکاری گونجاویان گرتەبەر و هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد بەهار پیرۆز دەکات، 712 جار لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردوومانی کرد و زیان بە سروشتی ناوچەكان گەیشت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە 20، 21 و 22ی ئاداردا سوپای تورکیا لە هەرێمی خواکورک، هەرێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بەگشتی 14 جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کردووە".
باسی لەوەشکردووە، 21 و 21ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە گشتی 798 جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن تۆپباران کراون".
PM:04:50:22/03/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت