ئەمشەو بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکانی هەرێمی کوردستان دەکوژێندرێنەوە


وێستگەنیوز-

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ چالاکیی کاتژمێری زەوی بەڕێوەدەچێت کە چالاکییەکی جیھانیيە و بە بەشداریی زیاتر لە 170 وڵات، لە کۆتا شەممەی مانگی ئازاردا کاتژمێر 8:30 خولەکی شەو ئەنجامدەدرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمساڵ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئەو چالاکییە ئه‌نجامده‌درێت، کە تێیدا ته‌واوی گڵۆپ و رووناككه‌ره‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دەکوژێندرێنەوە، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ساڵی 2007 لە شاری سیدنیی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئێستا له‌ زیاتر له‌ 7 هه‌زار شار له‌ 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

ئەوەشی خستووەتەروو، "مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌، دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی زەوی".


PM:04:17:22/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت