دوو مامۆستا له‌سه‌ر ته‌وتینی مووچه؛ سكاڵا له‌سه‌ر چوار به‌رپرسی باڵای عێراق و هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
جارێكی دیكه دوو مامۆستا پرسی ته‌وتینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌نه‌وه دادگا و سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی تۆمار ده‌كه‌ن و داواكارن به‌پێی مادده‌ی 329ی یاسای سزادانی عێراقی ئه‌و سێ كه‌سه سزا بدرێن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، هه‌ریه‌ك له د. ڕه‌عد ره‌فعه محه‌مه‌د، پرۆفیسۆر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ئاكۆ محه‌مه‌د مه‌حمود، مامۆستا له شاری سلێمانی، به یاوه‌ری پارێزه‌ری خۆبه‌خش ره‌وه‌ند هیرانی له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخی به‌غدا سكاڵاكه‌یان تۆماركردووه.
له سكاڵاكه‌دا هاتووه كه " ئەو چوار بەرپرسەی عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمەتبار کراون بە رێگریی کردن لە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (224-269/فیدراڵی/2023) لە 21/2/2024 و پێنەدانی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024، کە تائێستا بەسەر فەرمانبەراندا دابەش نەکراوە، هەروەها مووچەی ساڵی 2025یش تائێستا بە رێک‌وپێکی دابەش نەکراوە سەرەڕای ئەوەی لە کۆتایی مانگی رەمەزان و جەژن نزیک دەبینەوە".
سكاڵاكاران ده‌ڵێن: " سکاڵالێکراوان (مەسرور بارزانی و ئاوات جەناب نوری) پۆست و بەرپرسیارێتییەکەیان بەکارهێناوە بۆ را‌گرتن و پەکخستنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دەستبەسەرداگرتنی مووچە و دابەشنەکردنی، بە ناڕەوا و پێچەوانەی یاساوە".
روونیشیانكردووه‌ته‌وه كه " سکاڵالێکراوان (محەمەد شیاع سودانی و تەیف سامی) پۆستەکانی خۆیان بەکارهێناوە بۆ را‌گرتن و دواخستنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچە بەشێوەیەکی راستەوخۆ و لە رێگەی بانکە حکومییە فیدراڵییەکانەوە و مووچەیان بۆ حکومەتی هەرێم ناردووە نەک فەرمانبەران کە خاوەنی راستەقینەی ئەو مافەن".
له نووسراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی داوا ده‌كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاسته‌وخۆ له رێگه‌ی بانكه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه دابه‌شبكرێت به شێوه‌ی خۆجێیكردن (ته‌وتین) به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ناكه‌ن، له كاتێكدا بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پابه‌ندكه‌رن و ده‌بێت به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (94)ی ده‌ستور جێبه‌جێ بكرێن".
سكاڵاكاران داواكارن رێكاری یاسای له دژی محه‌مه‌د شیاع سودانی، مه‌سرور بارزانی و ته‌یف سامی بگیرێته‌به‌ر و به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 329ی یاسای سزادانی عێراقی هه‌مواركراو یاخود هه‌ر مادده‌یه‌كی یاسایی كه به گونجاو ده‌زانرێت سزا بدرێن.
PM:03:52:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت